Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:30

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات و هیوای کەشێکی ئارام و شادیان لە جەژندا بۆ دەخوازێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان:

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن.

بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2023/6/27

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.