ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کردووە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر تەقەی کردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارێک بەناوی (د. ئـ. ر) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلی شاری هەولێر بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی کرد.
ڕاشیگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا و دەدرێت بە دادگە.
ئاسایشی هەولێر هەروەها جەختی کردۆتەوە کە هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەنەوە هەرکەسێک لەهەر پلە و پۆستێکدا بێت و لەسەر هەر کێشە و ناکۆکیەک چەک بەکار بهێنێت و تەقە بکات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.