سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی له كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس ده‌كه‌م به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان".
ڕاشیگه‌یاند "به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ وڵاتی یۆنان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و هاوبه‌شی زانیاری".
رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی گشتی له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا پارتی دیموكراسی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی كیریاكۆس میتسۆتاكیس زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه بریتی بوو له 44%ی ده‌نگه‌كان و به‌مه‌ش دووباره بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، پارته ركابه‌ره‌كه‌شی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لێكسی سیپراسی ڕێژه‌ی ته‌نیا 20%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.