Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:32

داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت لە رۆژانی پشووی جەژن نزیكی ناوچە مەترسیدارەكان نەكەونەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی راگەیاندنی پشووی جەژنی قوربانەوە، بۆ هاونیشتیمانیانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: كە لە كاتی گەشت و سەیراندا لە رۆژانی پشووی جەژن نزیكی ناوچە مەترسیدارەكان و كێڵگەمینەكان نەكەونەوە و خۆیان و كەسوكاریان بپارێزن.
هەروەها داواشیان لە هاونیشتیمانیان كرد كە لەكاتی بوونی مەترسی( مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی ) ییەوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێنمایی پێویست و بۆ هەواڵدان لەسەر بینینی هەر پارچەیەكی تەقەمەنی بە تایبەتی مین، دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بەهێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە( 182 ) بكەن كە بێبەرامبەر لە 24 كاتژمێردا هێلەكە كراوەیە بۆ خزمەتی هاونیشتیمانیان و تیمەكانی فریاگوزاری و شارەزایانی بواری هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی ئامادەكراون بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان لە كاتی پێویستدا. 
 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.