وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گه‌رما، لە هەرچوار رۆژی جەژنی قوربان 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌ش كرد كه سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە، بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.