Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 12:43

سعوودییه‌.. شاری جدە لە کۆتایی ساڵی ئه‌م ساڵ میوانداری جامی جیهانی یانەکان دەکات

کوردستان TV
100%


بە فەرمی هه‌ردوو یەکێتی تۆپی پێی سعودیە و یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وله‌تی رایانگەیاند، کە شاری جدە لە کۆتایی ساڵی ئه‌م ساڵ میوانداری جامی جیهانی یانەکان دەکات،ئەمەش دوای سەردانێکی فەرمی شاندێکی بەرپرسانی فیفا دێت بۆ شاری جدە لە هەفتەی رابردوودا، بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەکارییەکانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە، کە بڕیارە لە 12تاوه‌كو 22ی کانوونی دووەمی 2023 بەڕێوەبچێت.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە، یاسر ئەلمیشال، ئامادەیی شاری جدەی بۆ رێکخستنی پاڵەوانێتییەکە دووپاتکردەوە، بەڵێنی دابینکردنی کەشێکی بێ وێنەی بۆ یاریزانان و هاندەران داوە، بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئاسانکاری کە رەنگدانەوەی ئەو پێگەیە بێت، کە شانشینەکەییان پێی گەیشتووە بۆ میوانداریکردنی رووداوە وەرزشییە جیهانییەکان.
 سەردانەکەی شارەزایانی فیفا بۆ شاری جدە، پشکنینی ژێرخانی وەرزشی و یاریگاکانی پاڵێوراو بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە لەخۆگرتبوو، لەوانە شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا و یاریگای شازادە عەبدوڵڵا فەیسەڵ، جگە لە کۆمەڵێک شوێنی مەشق و راهێنان و شوێنی مانەوە بۆ تیپەکانە له‌ ساڵانی رابردوودا شاری جدە میوانداری چالاکییە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکانی کردووە، لەوانە جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی سوپەری ئیتاڵیا، پێشبڕکێی گەورەی فۆرمۆلا 1ی سعودیە، پاڵەوانێتی جیهانی بۆکسێنی کێشی قورس میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییە مێژوویەش دەبێتە دەستکەوتێکی دیکەی گەورە بۆ سعودییەکان.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.