Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:33

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هەواڵێکى گرنگی بۆ هاووڵاتییانی گەرمیان و ئاکرێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئیمزاى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، فەرمانى دامەزراندن بۆ هەردوو (زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان) و (زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) ده‌ركرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوابەدواى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دامەزراندنى هەردوو (زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان) و (زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و لەبەر ڕۆشنایى بڕگەى (پێنجەم) لە مادەى (سێیەم) و بڕگەى (یەکەم/1) لە مادەى (چوارەم) لە یاساى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى ژمارە (10)ى هەموارکراو، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (744) لە ڕێکەوتى (2023/6/22) وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاری دا بە:

1/  دامەزراندن (استحداث)ى زانکۆیەکى حکوومى نوێ بەناوى (زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان) کە ناوەندەکەى لە ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (قەزاى کەلار) دەبێت، هەروەها بەستنەوەى ئەم زانکۆیە بە وەزارەتمان و زیادکردنى بۆ لیستى زانکۆ حکومییەکان، بەپێى بڕگەى (یەکەم/9) لە ماددەى (حەوتەم) لە یاساى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى.

2/  ئەم فەرمانە لە ڕۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها لە فەرمانێکى دیکەى وەزاریدا بە ژمارە (745) لە ڕێکەوتى (2023/6/22) بڕیاری دا بە:

1/ دامەزراندن (استحداث)ى زانکۆیەکى حکوومى نوێ بە ناوى (زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) کە ناوەندەکەى لە قەزاى ئاکرێ دەبێت، هەروەها بەستنەوەى ئەم زانکۆیە بە وەزارەتمان و زیادکردنى بۆ لیستى زانکۆ حکومییەکان، بەپێى بڕگەى (یەکەم/9) لە ماددەى (حەوتەم) لە یاساى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى.

2/ ئەم فەرمانە لە ڕۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.