به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شارۆچكه‌ی خه‌بات و ده‌وروبه‌ری چه‌ند بازگه‌یه‌كی كاتی‌یان داناوه به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و هه‌ر دیارده‌یه‌كی نایاسایی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەر دیاردەیەکی نایاسای، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م چەند تێمێکی بازگەی کاتی دانران لە شارۆچكه‌ی خەبات و چەند شوێنێکی دەوروبەری.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بازگە کاتییانه لە ڕۆژانی جەژنى قوربانی پیرۆزیش بەردەوام دەبن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه دابینکردنی ئارامی و پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان ئەرکی سەرشانیانە، بۆیه لە ڕۆژانی چەژندا سەرجەم هێزەکانیان لە گشت بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.