سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه بۆچوونیان لەسەر پتەوترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا تاوتوێ کردووه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا "شەرەفمەندبووم ئەمڕۆ لە بەرلین لەگەڵ ئولاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوومەوە".
ڕاشیگه‌یاند "بۆچوونمان لەسەر پتەوترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا هاوبەش کرد".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند "سوپاسگوزاری خۆمم دەربڕی بۆ پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا لە کاتە سەختەکاندا لە ماوەی ساڵانی رابردوو".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێك له دوێنێ یه‌كشه‌مه‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و بڕیاریشه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.