شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و له ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی ئەمشەودا بارستە ھەوایەک لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە بەھۆیەوە ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ئەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند زیاتر کاریگەری لەسەر سنووری پارێزگای کەرکووک و گەرمیان دەبێت و لە ناوەڕاستی عێراق چڕ دەبێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ سبەی سێشەم ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک ناڕوون دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دووشه‌م بە ڕێژەی 2 تا 4 پلە بە جیاوازی ناوچەکان نزم دەبێتەوە، هه‌روه‌ها خێرای باش له کاتەکانی پاش نیوەڕۆ چالاک دەبێت 10 – 30 کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە .
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 39
سلێمانی: 38
دھۆک: 38
ھەڵەبجە: 40
کەرکووک: 40
گەرمیان: 42
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.