Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:36

له‌ خورماتوو قوتابییه‌ك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مامۆستاكه‌ی و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی خورماتوو قوتابییه‌ك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مامۆستاكه‌ی و به‌ قامه‌ و چه‌قۆ سه‌ری ده‌شكێنێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقیش فه‌رمانی كردووه‌ قوتابییه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

ڕووداوه‌كه‌ كاتێك ڕوویداوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م مامۆستاكه‌ قۆپییه‌ و غه‌شی له‌ قوتابییه‌كه‌ گرتووه‌، قوتابییه‌كه‌ چووه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و چه‌قۆ و قامه‌ی هێناوه‌ و به‌ ماتۆڕسكیل و به‌ خێرایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ قوتابخانه‌.

كاتێكیش گه‌یشتۆته‌ قوتابخانه‌، ڕاسته‌وخۆ به‌ قامه‌ و چه‌قۆ په‌لاماری مامۆستاكه‌ی داوه‌ و سه‌ری شكاندووه‌ و له‌ چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی بریندار كردووه‌، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی له‌ مامۆستاكه‌ كردووه‌.

هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت و بڕیاری داوه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ پێك بهێنێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داواشی له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی خورماتوو كردووه‌ به‌ زووترین كات قوتابییه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن و بیده‌نه‌ دادگه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریشیداوه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی قوتابییه‌كه‌ به‌ ده‌رنه‌چوون بۆ هه‌ژمار بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.