رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئێستا له ههرێمی كوردستان زیاتر له چوار ههزار دهستگیركراوی ماددهی هۆشبهر ههیه و بۆ ئهم مهبهستهش داوای لە حکوومەتى عێراق و لایەنى نێودەوڵەتی كرد کە هاوکاربن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان.
د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقلییەکاندا رایگەیاند: ئالوودەبوون وەک زیانێکی کۆمەڵایەتی چەندین کاریگەری جەستەیی و دەروونی هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستییەکان دادەنرێت لەسەر ئاستى جیهاندا.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ناوى ماددە هۆشبەرەکان جۆرێکە لە نەخۆشی درێژخایەن و دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی ئالوودەبوو سەرەڕای دەرئەنجامە بەدبەختییەکانی لە هەر دەرگایەک بدات بۆ بەدەستهێنان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
د. دیندار زێباری راشیگەیاند: ئەوانەی ئێستا لە ناوەندەکانی چاکسازی و دەزگا ئەمنییەکان دەستگیرکراون ژمارەیان سەروو چوار هەزار کەسە کە زیاتر لە نیوەی ژمارەی زیندانیانی ناو چاکسازییەکان پێک دەهێنن و زۆربەیان گەنجن، بەدەر لەم ژمارەیەش بە هەزاران خەڵکی دیکەش هەن لە هەرێمی کوردستان کە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژهی بهوهش دا: ئالوودەبوون وەک زیانێکی کۆمەڵایەتی چەندین کاریگەری جەستەیی و دەروونی هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستییەکان دادەنرێت و مەترسییەکی جددییە بۆ سەر تەندروستی کۆمەڵگە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان ژمارە (1) بۆ ساڵی 2020ی دەركرد و لیژنەیەكی باڵاش پێكهێنرا بۆ خۆپارێزی لە ماددە هۆشبەرەكان بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بابەتی ماددە هۆشبەرەكانەوە.
ئەوەی پەیوەست بێت بە دامەزراندنی سەنتەری تەندروستی تایبەت بە چارەسەركردنی ئالوودەبووان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان، ئەوا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستى كار دەكەن بۆ دامەزراندنی شوێنی تایبەت بە چارەسەركردنی بەكارهێنەران و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتیشی: بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پێویستە مامۆستایانی ئایینی و توێژینەوەى زانستى و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆلیان هەبێت بۆ هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگا لە ڕووبەڕوو بوونەوە و مەترسییەکانى ماددەى هۆشبەر.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: بەبۆنەى رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقلییەکان داواى پاڵپشتیكردنی لە حکوومەتى عێراق کرد کە هاوکاربن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و بەپێویستى زانى کە لایەنى نێودەوڵەتیش بەتایبەت نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان ڕۆلیان هەبێت و هەنگاوى کردارى هەڵبێنن لەمبارەیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.