فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامییەتی فراکسیۆنی پارتی دەکات و مووچەکانیشیان ڕەت دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 06ـی 2023 فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کردووە و بە ناونیشانی تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی، لە نووسراوەکەدا هاتووە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە:-
1- بەپێی یاسای ژمارە (2)ـی ساڵی 2020 یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق و یاسا پەیوەندیدارە بەرکارەکانی دیکە، هەڵبستن بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتیمان و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە ناوەکان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە.
2- لە 01ـی 06ـی 2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتاریمان ڕەت دەکەینەوە و داواتان لێ دەکەین مووچەی مانگی 06ـی 2023 بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتیمان و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەبەسترێت و بەهیچ شێوەیەک وەریناگرین.
دەقی نووسراوەکە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.