Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:35

ئه‌مڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی و يه‌كێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م26ی6ی2023، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مەکتەبی سیاسیی  پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌" كۆبوونه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت".
هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان،له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ئێستای سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.