بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ یهكشهم دهستگیركردنی تۆمهتبارێكی ڕاگهیاند كه دزی له ماڵێك كردبوو و دواتریش به پاره دزراوهكه ئۆتۆمبێلێكی پێ كڕی بوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە دزی لە ماڵەكەی كراوە و بڕی 20 ملیۆن و 75 هەزار دیناری لێ دزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.
بڵاویشی كردهوه: به ههوڵی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بە گوتەی تۆمەتبار بە پارەی دزیكردنەكە كڕیویەتی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش دا كه ئێستا تۆمەتبار (س. أ. م. لەدایكبووی 1988) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.