فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، كوشتنی 3 تیرۆریستی داعشی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوای به‌ده‌ستخستنی زانیاری هه‌واڵگری به بوونی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی ته‌ركه‌لان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، هێزێكی فیرقه‌ی 8ی سوپای عێراق چوونه شوێنه‌كه.
بڵاویشی كرده‌وه: هێزه‌كه‌ی سوپای عێراق دوای گه‌ماڕۆدان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، توانیان 3 تیرۆریستی داعش بكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراو كه تیرۆریسته‌كان به‌خۆیاندا به‌ستبوو، ئه‌ندامێكی سوپای عێراق گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌فسه‌رێكی تریش بریندار بوو.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه كه جگه له كوشتنی سێ تیرۆریسته‌كه، چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی تیرۆریسته‌كان و هه‌روه‌ها سێ چه‌كیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.