Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:37

سەرۆکی حکوومەت بەڵێنێکی دیکەشی بەجێگەیاند

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئاکرێی کرد و بڕیاری کردنەوەی هەردوو زانکۆی ئاکرێ و گەرمیانی دا، بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند و بڕیاری دامەزراندنی هەردوو زانکۆیەکە دەرکرا.

نووسراوێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرە، تێیدا هاتووە، لە 25ـی 09ـی 2022 بڕیارمان دا بە:

1-  دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەی لە خوارەوە هاتووە و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوشێوەی دەزگاکانی دیکەی خوێندن:

- زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان.

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان.

2- ڕاسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە ڕەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان کە لە یاسا و ڕێنماییەکاندا هاتووە.

3- جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە.

مەسرور بارزانی لە ڕێکەوتی 22ـی 05ـی 2023 سەردانی ئاکرێی کرد و چاوی بە خەڵکی دەڤەرەکە کەوت، لە گوتارێکدا بەڵێنی کردنەوەی دوو زانکۆی نوێی لە دەڤەرەکانی ئاکرێ و گەرمیان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.