وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه گرفتی كێڵگه‌ی كۆڕمۆڕیان چاره‌سه‌ر كردووه و به‌مه‌ش دۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا، چارەسەر کرا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئێوارەی ئه‌مڕۆوه دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و 1800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كه له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاندبوو: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.
ڕاشیگەیاندبوو: بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.
وەزارەتی کارەبا جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان و له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.