ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كه‌م كه‌س له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، تووشبووه‌كه‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵه‌یه.
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی سماقووڵی گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له به‌غدا ده‌ریان خستووه كه ناوبراو هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون بووه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هاووڵاتییه‌كه خه‌ڵكی گوندی سماقووڵییه و ناوی (به‌كر حه‌مه‌د ڕه‌سوول)ـه و ته‌مه‌نی 75 ساڵه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردنه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه تۆمار ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی هاووڵاتییه‌كه، هاوكار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه دا: چوار رۆژ به‌ر له ئێستا مام به‌كر ته‌ندروستی تێكچووبوو به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كرابوو، به‌داخه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م باری ته‌ندروستی ته‌واو تێكچووبوو و گیانی له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پشكنینه‌كانی مام به‌كر له شاری به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی په‌تای خوێنبه‌ربوون بووه.
كۆیه / كانیاو حه‌كیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.