(زه‌رتك) بریتییه له زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی ره‌نگی پێست و سپێنه‌ی چاو له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی ده‌م به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی مادده‌ی بیلیڕۆبین .
له‌سه‌ر نیشانه‌كانی و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی (زه‌رتك لباوه منداڵانی ساوا ) "د.رێباز ئه‌حمه‌د عومه‌ر باڵك – پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان) چه‌ند روونكردنه‌وه‌ی گرینگ بۆ دایك و باوكان ده‌خاته‌ڕوو سه‌ره‌تا پێناسه‌ی بیلیڕۆبین ده‌كات و ده‌ڵێت" بیلیڕۆبین ،ئه‌و ماده‌یه له تێكشكانی خڕۆكه سووره‌كان به‌رهه‌م دێت و له جگه‌ر ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌ك كه له رێگه‌ی میزو پیساییه‌وه فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش"ز
له‌سه‌ر جۆره‌كانی نه‌خۆشی زرهتك ئاماژه به‌چه‌ندین جۆر ده‌كات كه‌بریتین له: د. رێباز ئه‌حمه‌د
1. زه‌رتك به‌هۆی نه‌گونجانی خوێنی دایك و منداڵه‌كه زۆرجار له رۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌وه زه‌ردوویی ده‌رده‌كه‌وێت و پێویستیان به چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
2. زه‌رتكی فه‌سله‌جی (ئاسایی) : به‌زۆری له دووه‌م یان سێیه‌م رۆژ له منداڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له جۆره‌كانی دیكه باوتره، له ئه‌نجامی ته‌واو پێنه‌گه‌یشتنی جگه‌ری منداڵی ساواوه هه‌روه‌ها كه‌می ته‌مه‌نی خرۆكه‌ی سووره، له‌دوای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م نامێنێت، زۆربه‌یان پێویستیان به چاره‌سه‌ر نیه.
3. زه‌رتك به هۆی شیری دایك: زه‌ردوویی له هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێكجار تاكو نزیكه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وامده‌بێت، زۆركه‌م پێویست به چاره‌سه‌ر ده‌كات و پێویست ناكات شیرپێدانی دایك رابگیرێت.
4. زه‌رتك به‌هۆی كه‌م پێدانی شیر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن كه ده‌بێته ووشك بوون و زه‌ردووی له ئه‌نجامی كه‌می ئه‌زموونی دایه‌ن.
5. شیبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی مادده‌ی بیلیڕۆبین و ده‌ركه‌وتنی زه‌ردوویی (Hemolysis) هه‌روه‌ك له نه‌خۆشی پاقله‌و ژه‌هراوی بوونی خوێن و هۆكاری تر.
6. هه‌وكرنی جگه‌رو ههوكرنه زگماكیه‌كان (Congenital infections) كه كۆرپه‌له تووشی زه‌ردوویی ده‌كه‌ن.
7. چه‌ندین هۆكاری جیاوازی تر: له كاتی هه‌ستكردن به زه‌ردوویی منداڵه‌كه‌ت پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی پێ بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر مادده‌ی زه‌ردووییه‌كه واته بیلیڕۆبین له ئاستێكی دیاریكراو به‌رزتر ببێته‌وه، ئه‌وا له به‌شه‌كانی جه‌سته‌دا ده‌نیشێت به تایبه‌ت له مێشكداو ژیانی منداڵه‌كه‌ت بۆ هه‌میشه وێران ده‌كه‌یت.
له‌سه‌ر شێوازی چارهسكردنی زه‌ردوویی د. رێباز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت"
كۆرپه به پێی هۆكارو رۆژه‌كانی ته‌مه‌ن و جۆر‌و ئاستی زه‌ردووی جیاوازی هه‌یه‌و پزیشك بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر ...
بێ بڕیاری پزیشكی پسپۆڕی منداڵان هیچ ده‌رمانێك مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت.
له كۆتاییدا د.رێباز ئه‌حمه‌د هه‌ندێك نیشانه‌ی مه‌ترسیدار له‌كاتی زه‌ردوویی منداڵی تازه له دایك بوو ده‌خاته روو كه‌بریتین له:
1. زه‌ردوویی له ماوه‌ی (24) كاتژێری یه‌كه‌می ته‌مه‌نی.
2. ئه‌گه‌ر زه‌ردووییه‌كه به خێرایی زیادی كردوو تۆختر بوو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات.
3. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه تای هه‌بوو.
4. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه نه‌خۆش و هیلاك دیار بوو.
5. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه شیر خواردنی باش نه‌بوو.
6. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هۆشی باش نه‌بوو یان هه‌ستت كرد زۆرتر خه‌واڵوو دیاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.