تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك،ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵان له سنووری شاره‌وانییه‌كانی سێمێل و دێره‌لووك و سێجێ و گرده‌سێن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پرۆژه‌كه‌ی سێمێل بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان و شه‌قام له گه‌ڕه‌كی ئازادی، هه‌روه‌ها له سنووری شاره‌وانیی گرده‌سێن پرۆژه‌ی دروستكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام جێبه‌جێ كراوە کە ڕێژه‌ی كاركردن تێیدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 20% و كاركردنیش تێیدا به‌رده‌وامه.
له سنووری شاره‌وانیی دێره‌لووك چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك تر كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن و هاوكات پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان له گوندی سێجێ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك جێبه‌جێكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.