Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:16

ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی دزی و تەقەکردن دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لەناو شاری هەولێر تاوانی دزی و تەقەکردنیان ئەنجام دابوو.

ئەمڕۆ شەممە 24ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: هێزەکانمان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەوکەسانەی کاری ئاژاوەگێری و تاوانی دزیکردن ئەنجام دەدەن و بوونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک.

ڕاشیگەیاند: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان توانرا 3 تۆمەتبار دەستگیر بکرێت بە ناوەکانی (ز. ئـ. ق)، (ع. ئـ. م ) و (ت. ز. م ) کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزینی (ماتۆڕسکیل ) و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو تۆمەتبارانە ببوونە هۆی بێزارکردنی خەڵک، هەروەها ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.