جامی جیهانی یانەکان بەم شێوازەی ئێستا تەنها بۆ دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت و لە دوو هه‌زارو بیست و پێنج بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردێت.
جامی جیهانی یانەکانی ئه‌م سال لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت، ساڵی داهاتووش یاریه‌كانی به‌م جۆرەی ئێستا ئەنجام دەدرێت.
لە ساڵی دوو هه‌زارو بیست‌و پێنج ئەو پاڵەوانێتییە دەخرێتە مانگی شەش و حەوتەوە پاش کۆتایی هاتنی خولەکان، بە بەشداری سی‌و دوو یانە دەبێت هاوشێوەی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان.
بریار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دراوه كه هەر کیشوەرێک چەند یانه‌ی سەردەکەوێت و بەم جۆرە دارێژراوه.
له كیشوه‌ری ئەورووپا 12 یانە و له ئەمریکای باشوور 6 یانه و له كیشوری ئاسیا 4 یانە و له‌ئەفریقا ٤ یانە و له‌کۆنکاکاف ٤ یانە.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا به یه‌ك یانە به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ل یانه‌یه‌كی ولاتی میواندار
فیفا پێشتر رایگەیاندبوو لە نێوان ساڵانی دووهه‌زارو نۆزده تاوه‌كو دوو هه‌زارو بیست‌و دوو- حه‌وت ملیار دۆلار قازانجی دارایی هەبووە، وە چاویان لەوەیە لە سێ ساڵ داهاتوودا ئەو قازانجە بگاتە 11 ملیار دۆلار.
بڕیاڕە ساڵی 2025 لە ئەمریکا بۆ یەکەمین جار مۆندیالی یانەکان بە شێوازی نوێ کە لە 32 یانە پێکهاتووە بەڕێوەبچێت.
جامی جیهانی یانەکان بەم شێوازەی ئێستا تەنها بۆ دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.