سه‌ره‌تا ئه‌م چاره‌سه‌رانه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی سك چوون ده‌دات له حاڵه‌تی سووك و مامناوه‌ندو پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه یا پزیشكی پسپۆڕ بكرێت له‌كاتی بوونی ئه‌و نیشانانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی پێكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكه پسپۆره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو :
له باره‌ی باشترین جۆره‌كانی گژوگیا بۆ چاره‌سه‌ری سك چوون "د.كامه‌ران ره‌سول ژاژه‌ڵه‌یی –پسپۆری زانستی خۆراك" ئاماژه به‌چه‌ند جۆره‌كانی گژوگیا ده‌كات كه‌بریتین له:
1. گوڵه به‌یبوون : سێ كه‌وچكی چێشت گوڵه به‌یبوونی وشكراو بخه‌ره ناو سێ په‌رداخ ئاو؛ بۆ ماوه‌ی یه‌ك چاره‌گ بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو یان چوار جار بیخۆره‌وه یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یا دوای سكچوون یان كاتی ئازاری ناو سك.
2. نه‌عنا : نیو كه‌وچكی چا زه‌یتی نه‌عنا له‌ناو یه‌ك كووپ ئاوی گه‌رم؛ یان یه‌ك كه‌وچكی چێشت نه‌عنای وشكراو یا پانزه گه‌ڵای نه‌عنا بخه‌ره ناو یه‌ك كووپ ئاوی گه‌رم و پاش (10) خوله‌ك بیخۆره‌وه؛ ده‌توانیت كه‌وچكێك هه‌نگوینیشی تێ بكه‌یت ڕۆژانه (3 – 4) جار نیوسه‌عات یان یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی سك چوون.
3. جاتره : یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كووپ ئاو؛ بۆ ماوه‌ی (10) خوله‌ك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه؛ یان ڕۆژانه یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ڕازیانه‌ی هاڕاو بخۆ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی سك چوون.
4. گه‌ڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی : (10) ده‌نك بلۆبێری یا تووتڕكی سروشتی و (10) گه‌ڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی جوان بشۆره‌وه، دوو كوپ ئاو بكوڵێنه، گه‌ڵاكان بخه‌ره ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌وه‌و بۆ یه‌ك یا دوو خوله‌ك گه‌رمی كه‌و بۆ ماوه‌ی (10 – 15) خوله‌ك به‌جێ بێڵه‌و دواتر ده‌نكه بلوبێری یا تووتڕكی سروشتیه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌و جوان ڕای وه‌شێنه‌و بیخۆره‌وه.
5. زه‌رده‌چه‌وه : نیو كه‌وچكی چێشت زه‌رده‌چه‌وه بخه‌ره ناو یه‌ك كووپ ئاوی گه‌رم؛ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بیخۆره‌وه.
6. زه‌نجه‌بیل : به‌شێوه‌ی چا بخورێته‌وه ڕۆژی دوو بۆ چوار جار.
7. تۆوی ته‌ڕه‌تیزه : ڕۆژی سێ جار جوان بكوترێت و له ناو كووپێ ئاو كوڵاو دوو خوله‌ك گه‌رم بكرێته‌وه‌و دوای (10 – 15) خوله‌ك بخورێته‌وه.
له كۆتاییدا د. كامه‌ران ره‌سول ژاژه‌ڵیی ده‌ڵێت" گرنگترین هه‌نگاو له چاره‌سه‌ركردنی سك چوون ڕێگه‌گرتنه له وشك بوونه‌وه‌ی جه‌سته له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و شله‌مه‌نی و دیكسترۆلایت و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی باشن له‌م كاته‌دا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.