یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانهی ئۆساسۆنای ئیسپانی لە وەرزی داهاتووی خولی کۆنفرانس لیگی ئەوروپا دوورخستەوە، ئەمەش بەهۆی بەڵگەی فێڵکردن لە یارییەکانی وەرزی 2013-2014.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا ئۆساسۆنا لە بەشداریکردن لە خولی کۆنفرانس لیگی ئەوروپا وەرزی داهاتوو دووربخاتەوەو یانهكهش مافی بهشداری كردنی نیه لهم خوله
لە بەیاننامەیەکدا یانە ئیسپانییەکە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای بۆ ڕەتکردنەوەی بەشداریکردنی لە خولی کۆنفرانس لیگی ئەوروپا ڕاگەیاند، کە بڕیاربوو ئۆساسۆنا یاریی بکات دوای ئەوەی لە پلەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا کۆتاییهات، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن دوو پشکنەری یەکێتی ئەوروپاوە ئەنجامدرا سەبارەت بە دۆسیەیەکی یەکلاییکردنەوەی یارییەکان کە ڕێکەوتنیان لەگەڵدایە وەرزی دوو ههزارو سێزده بۆ دوو ههزارو چوارده ئهنجامی داوهو یاری به ئهنجامهكان كردووه.
بهفهرمی ئۆساسۆنا له کۆنفرانس لیگی ئەوروپا دورخرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.