له‌گه‌ری سێ و سێی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر حه‌وت و چاره‌گی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌لقاسم.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه ئه‌لقاسم سی و سێ خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك په‌نجاو سێ خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی پێنجه‌مه، هه‌موو هه‌ولێكی یانه‌ی دهۆك بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌یه، چونكه دهۆك له‌یه‌كه‌م گه‌رانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی كۆتایی به‌ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مسالی بێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌لقاسم هه‌میشه له‌سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لا ژماره‌یه‌كی قورس بووه له‌به‌رده‌م ركابه‌ریه‌كانی، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی ئاست به‌رز و گه‌رم و گور له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌م ئێواره‌یه له خولی عێراقدا دهۆك ده‌بێته میوانی ئه‌لقاسم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.