Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 21:13

ڕوونكردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییدا هاتووه‌" ماوەیەكە بەڕێز عیماد باجەلان لە گفتوگۆكردن لەگەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وتە و شرۆڤەكردنەكانی وەكو ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان پێناسە دەكرێت! لە كاتێكدا ڕای پارتی لە سەر ڕوداوەكان، یاخود ڕۆڵ و هەڵسەنگاندنی كەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ كەس و ئۆرگانێك نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و ڕاگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی روونیشكردووه‌ته‌وه‌" بۆیە هەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیكی گوتوویەتی تەعبیر لە ڕاو بۆچوونی پارتیمان ناكات و ڕای شەخسی خۆیەتی، هەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە ڕا و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و ڕاگەیاندكارەكان وەكو ڕای پارتیمان پێناسە نەكەن بەڵكو وەكو ڕا و بۆچوونی کەسی بیانناسێنن".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.