Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:28

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرلین لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەڵمانیا دەکات و بڕیارە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆ ببێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی 26ـی 06ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا بکات، کریستیان هۆفمان، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ، ئاماژەی بەوە دا کە باس لە ڕەوشی ناوچەکە دەکرێت، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن.

هاوکات خالید عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.