Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:36

بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، فەوزی هەریری لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق بەشداربوو

کوردستان TV
100%

د. پشتیوان سادق بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، فەوزی هەریری بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق بەشداربوون.

ئەمڕۆ هه‌ینی 23ـی 06ـی 2023 بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق، یاریدەدەری پاتریارکی پێشوو و مەترانی ئەبرەشییەی نسێبینی کلدانی بەشداربوو کە لە کاتدرائییەی ماریوسف لە شارۆچکەی عەینکاوە بەڕێوەچوو.

سه‌رۆكی دیوان پرسە و سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی به‌ کەسوکاری کۆچکردوو ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشیی خانه‌واده‌كه‌یان بێت. هەروەها تاجە گوڵینەی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی قوداس و پرسەکە دانرا.

هاوکات بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداریی لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق کرد و پرسە و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی بە کەسوکاری کۆچکردوو گەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.