سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س بریندار بوون.
ئۆتۆمبێله‌كه كه له جۆری (ئیسوزیو)وه به ئاراسته‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ڕۆیشتووه و له‌نزیك ئاوه‌خێری كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش شوفێره‌كه و 5 سه‌رنشینی نێو ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د له شاره‌دێی باوه‌نوڕ.
تێمه‌كانی هاتوچۆی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
كه‌لار / محه‌مه‌د ساڵح
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.