ئاسایشی دهۆك چه‌ند كه‌سێكی به‌هۆی هێنان و مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌ی ساخته‌ی دیناری عێراق و دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی دهۆك به په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: چوار كه‌س به‌هۆی هێنانی پاره‌ی ساخته‌ی دیناری عێراق و دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌دا كه دوانیان كورد و دوانیان عه‌ره‌بن، پاره‌یه‌كی زۆری ساخته به‌ده‌ستیاندا گیراون كه زیاتریان له جۆری 50 هه‌زار دیناری عێراقین له‌گه‌ڵ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی دهۆك جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
دهۆك / په‌روه‌ر عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.