Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 19:18

له‌ ئاكرێ چوار جادووگه‌ر و سه‌حرباز ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوار كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی جادوو و سه‌حربازییه‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

پۆلیسی ئاكرێ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ئاكرێ له‌نێو دارستانی (پشتا رفایێ) توانرا باندێكی چوار كه‌سی ده‌ستگیر بكرێن.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون كاریان ئه‌نجامدانی جادوو و سه‌حربازی بووه‌ له‌نێو سه‌نته‌ری ئاكرێ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بانده‌كه‌ش ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كتێب و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به‌ جادوو و سه‌حره‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هه‌رچوار كه‌سه‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 240 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.