كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه پلانیان هه‌یه نرخی پلیتی گه‌شتی فڕۆكه‌كانیان له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق هه‌رزان بكه‌ن.
مه‌ناف عه‌بدولمونعیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانمان داڕشتووه نرخی پلیتی گه‌شتی فڕۆكه‌كانمان بۆ هاووڵاتییان هه‌رزان بكه‌ین.
گوتیشی: سه‌رۆك وه‌زیران به‌تایبه‌تی داوای كردووه پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی هاووڵاتییان بكرێت به‌تایبه‌تیش چینی خانه‌نشین و نه‌خۆش و برینداران و نرخی تایبه‌تیان بۆ پلیتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دابنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستن بۆ پێشخستنی هێڵی ئاسمانی عێراقی، یه‌كێك له‌وانه كڕینی 26 فڕۆكه‌ی نوێی جۆری بۆینگه كه 10 له‌وانه تایبه‌تن و به فڕۆكه‌ی خه‌ونه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن.
مه‌ناف عه‌بدولمونعیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: كڕینی ئه‌و فڕۆكه نوێیانه به‌شێوه‌ی قۆناغ ده‌بێت و له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێن، به كڕینی ئه‌م فڕۆكانه‌ش هێڵی ئاسمانی عێراقی پێ ده‌نێته نێو قۆناغێكی نوێی گه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر جیهان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گه‌شتی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندۆنیسیا و مالیزیا و چین ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.