شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی به‌راورد به رۆژانی ڕابردوو هێشتا گه‌رمتر ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغ به قۆناغ كه‌شی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمتر ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و کەمێک پەڵەھەوری دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌م بەرێژەی پلەیه‌ك بەرزتر دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: خێرای با بۆ سبه‌ی هه‌ینی لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكه‌شی به‌ره‌و باشووری رۆژئاوا ده‌بێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ناوەراستی ھەفتەی ئایندە پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت، به‌ڵام دواتر قۆناغ بە قۆناغ کەشی ناوچەکانمان گەرمتر دەبێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێشبینی ناکرێت تا سەرەتای مانگی ئایندە شەپۆلی بەھێزی گەرما ناوچەکانمان بگرێتەوە.
هه‌روه‌ها بەرزترین پلەكانی گەرمی پێشبینیکراوی سبه‌ی هه‌ینی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 40
سلێمانی: 38
دھۆک: 38
ھەڵەبجە: 39
کەرکووک: 41
گەرمیان: 43
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.