لە فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لە وڵاتی بەریتانیا، بەفەرمی گرووپێکی کوردی بانگهێشت کروان و بەشداری فێستیڤاڵهكه دهكهن.
زیرەک ژێدار سەرۆکی رێکخراوی دەهۆڵ لە بەریتانیا به (كوردستان تیڤی) رایگەیاند: بەفەرمی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی بێرمینگهام بانگهێشتکراوین و وەک گرووپی کوردی بەشدار دەبین لە فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لە وڵاتی بەریتانیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە فێستیڤاڵەکە لە 16ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە و تاکو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت، چالاکییەکانیش لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لەسەرتاسەری وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێن و نمایشی کولتووره جیاوازەکان دەکرێت بەشێوازی جۆراوجۆر.
زیرهك ژێدار گوتیشی: بۆ ئەمساڵ کوردستان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ بەشدارە و لە ڕێگەی میوزیک و گۆرانی و جلوبەرگ و شایی و هەڵپەڕکێوە نمایشتی فراوانی کولتوور و مێژوویەکی کۆنی بەیەکەوەژیانی کوردستان دەکات.
ههروهها گوتی: لەم نماییشە کولتوورییانەدا بهشێوهیهكی گشتی زیاتر لە 20 نەتەوەی جیاواز بەشدار دەبن و کوردیش وەک نەتەوەیەکی سەر ئەم زەمینە بە زمان و ئاڵا و جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارە بەبێ لکاندنی بە هیچ وڵات و نەتەوەیەکی دیکەوه.
زیرەک ژێدار، باسی لەوەش کرد کە رێکەوتی 24ی حوزەیران لە ناوەراستی شاری بێرمینگهام گەورەترین کەرنەڤاڵی نەتەوەجیاوازەکان بەڕێوە دەچێت و گرووپی رێکخراوی هونەری دەهۆڵ وەک گرووپێکی سەرەکی بەشدارە. هیواشی خواست زۆرترین ڕێژهی کوردستانیان لەو ڕۆژەدا لەگەڵیان بەشداربن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.