پاتریاركی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆن له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و لێبورده‌یی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له قه‌داسه‌تى مارگۆرگیسى سێهەم یۆنان پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد كه له مه‌تران مار يه‌عقووب دانيال، مه‌تران مار تۆما ئيرميا و قه‌شه مار شه‌معوون دانيال پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆكى ديوان وێڕاى به‌خێرهێنان، به ناوى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پيرۆزبايى لێ كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سەد و دەیەمین پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی کۆن و هيواى له‌شساخى و سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه قه‌داسه‌تى پاتريارك وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به دۆخى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی کۆنى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كاندا ده‌ربڕى.
تاوتوێكردنى بارودۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى پاراستنى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتیيانه و مافى هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.