Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:12

سزای دووجار لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین دەرچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 22\6\2023 لە دادگای تاوانەكان\2ی هەولێر حوكمی دووجار سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دەرچوو.
ئەمڕۆ لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر\دادگای تاوانەكان\2 دادگای تایبەت بە حوكمدان لەسەر تۆمەتبار(ئ.م.ق) لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی سێ دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی و پارێزەرانی هەردوو لایەنی داواكە پێكهات.
دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگاییكردنەكەش و هەڵسەنگاندنی بەڵگەو شایەتحاڵ و وتەی پارێزەر و لایەنە پەیوەندیدارەكانی داواكە، بە پێی مادەی 406ی یاسای سزاكانی عێراقی، بڕیاری دووجار لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین (د. ئیدریس حەمەخان) و (د. كاوان ئیسماعیل) دەرچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.