Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:26

نزیکەی 600 پیشەوەر لە ناوچە نوێیە پیشەسازییەکەی دهۆک کار دەکەن

کوردستان TV
100%


پرۆژەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە دهۆك، یەکێکی دیکەیە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەبێتە پرۆژەیەکی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دەڤەرەکە و دەکەوێتە دەروازەی خۆراوای شاری دهۆک، پرۆژەكە لە ٥ ناوچە پێک هاتووە و ڕووبەرەکەی300 دۆنمە؛ گوژمەی جێبەجێکردنیشی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلارە بووە.
لە بارەی خزمەتگوزارییە بەردەستەکانی ئەم ناوچە پیشەسازییە، دلۆڤان بەرەکات، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکار، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''هەموو ئەو كەرەستانەی پێویستن لە پرۆژەکەدا، بۆ ئەو کەسانەی لە پرۆژەکەدا کار دەکەن یان ئەوانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن، دابین کراون".
لە کۆی پێنج ناوچەی پرۆژەکە، سێ ناوچەیان تەواو بوونە و دوو هەزار و 378 دووکان بە ڕووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت، کارکردن لە دوو ناوچەی دیکەش بەردەوامە، ئێستاش 600 دووکان ئاوەدان کراونەتەوە و پیشەوەران کاری لێ دەکەن.
ناوچەی پیشەسازیی ئێستای شاری دهۆك، سیمایەکی ناشارستانی بە شارەکە بەخشیوە، بۆیە شوێنەکەی دەکرێتە باخچە، بەمەش ڕێژەی سەوزایی لە ناوچەکە زیاد دەکات و جوانییەکی زۆر بە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی دهۆک دەبەخشێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.