Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:32

شەڕ لەنێوان هەردوو لایەنی كۆمەڵە روویدا

کوردستان TV
100%

شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا روویداو دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان گیانیان لە دەستداوە.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند: لەلایەنی كۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرشتی عەبدوڵای ئازەربار، هێرش كراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە كراوە.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بە ناوەكانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كەمپی زڕگوێزی شاری سلێمانی شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا روویدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.