سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی بازنه‌ی پێنجه‌می شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا ڕووی دا و به‌شێكی باڵه‌خانه‌كه به‌ته‌واوی ڕووخا و داڕما.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه شاره‌وانی بازنه‌ی پێنجه‌می پاریس ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه نزیكی كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره (به‌كاتی فڕه‌نسا) ڕوویداوه و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه بووه.
ڕاشیگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه به‌شی پێشه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه ڕووخاوه و به‌شه‌كانی تریشی گڕی گرتووه و سووتاوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به كاری تیرۆریستییه‌وه نییه و به‌ڵكو به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه دروستبووه.
میدیاكانی فڕه‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه 16 كه‌س بریندار بوون و له‌وانه‌ش بارودۆخی حه‌وتیان خراپ و ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.