ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئامارێكی له‌سه‌ر رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی ڕابردوودا بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا 9 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له دادگاكان تۆماركراون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا له مانگی ڕابردوو 6 هه‌زار و 728 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له پارێزگاكانی عێراق تۆمار كراوه.
ئاماره‌كه ته‌نیا پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانی لێ به‌ده‌ره.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌گوێره‌ی داتاكان له هه‌ر رۆژێكدا 224 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له دادگاكانی عێراق تۆمار ده‌كرێن، واته له هه‌ر كاتژمێرێك 9 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه ڕوو ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سڕه و نه‌ینه‌وا زۆرترین حاڵه‌تی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه تۆماركراون، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له پارێزگاكانی واسیت و سه‌ڵاحه‌دین كه‌مترین جیابوونه‌وه هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق هه‌روه‌ها هاتووه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێژه به‌رزه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه، مانگی ڕابردوو 28 هه‌زار و 940 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری نوێش له دادگاكان تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.