ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (UN) به سه‌رۆكايه‌تی عه‌بدوڵا ده‌رده‌رى ياريده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
له دیدارەکەدا ياريده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە مەبەستیان يارمه‌تيدانە له بواری هه‌جۆركردنى ئابووری و سه‌رچاوه‌كانى داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمه‌جۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها باس لە گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداوەکان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.