Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 11:20

هه‌واڵێكی خۆش بو جوتیاران.. پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ گه‌یشت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بازرگانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌شێكی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: بڕی 10 دەملیار دینار خرایە سەرحسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی کەتایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.

ڕاشیگه‌یاند: پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕی پاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاریكراون:-

سلێمانی/ 5 پێنج ملیار دینار

هەولێر/ 2 دووملیاردینار

دهۆک/ 3 سێ ملیاردینار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.