سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ناكرێت ته‌نیا پشت به نه‌وت ببه‌سترێت و به‌پێچه‌وانه‌وه داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه به‌نده.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵا ئه‌لده‌رده‌رى ياريدهرى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى ههرێميى UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له هه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه كه داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه به‌نده.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕابوون كه قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه، بۆيه ده‌بێ عێراق به پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به جددى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه ببێته‌وه، شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد كه تيايدا ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌ربڕيوه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه بۆ چۆنيهتيى ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى به‌ڕێز ئه‌لده‌رده‌رى و UNPD، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.