سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت چیتر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و بكرێته قوربانی خواست و ئاره‌زووی هیچ هێز و لایه‌نێك.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت و بکريتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هێز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.