Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 02:36

زیرەك ژێدار بانگهێشتی چالاكییە هونەری و كولتورییەكانی بێرمینگهام دەكرێت

کوردستان TV
100%

 هونەرمەند زیرەك ژێدار بە فەرمی لەلایەن  شارەوانی بێرمینگهام لە بەریتانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین چالاكیی هونەری و كولتوری بانگهێشتكرا. 
چالاكییەكان لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران لەسەرانسەری وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدەدرێن و نمایشی كولتورە جیاوازەكان دەكرێت بەشێوازی جۆراوجۆرەوە.
بۆ ئەمساڵیش كوردستان وەك  قەوارەیەكی سەربەخۆ بەشدارە و لەرێگەی میوزیك و گۆرانی و جلوبەرگ و شایی و هەڵپەكێ و نمایشتی فراوانی كولتور و مێژوویەكی كۆنی بەیەكەوە ژیانی كوردستان دەكات. 
لە ڕۆژانی 16- 24ی حوزەیران 2023 زیرەك ژێدار بە هەماهەنگی گروپی ڕێكخراوی هونەری دەهۆڵ بەشداری  چەندین نمایش و فیستیڤاڵی هەمەڕەنگ دەكات.
 لەم نماییشە كولتوریانەدا زیاتر لە 20 نەتەوەی جیاواز بەشداردەبن و كوردیش وەك نەتەوەیەكی سەر ئەم زەمینە بە زمان و ئاڵا و جلوبەرگی كوردیەوە بەشدارە بەبێ لكاندنی بە هیچ وڵات و نەتەوەیەكی دیكە. 
رێكەوتی 24ی حوزەیران لە ناوەڕاستی شاری بێرمینگهام گەورەترین كەرنەڤاڵی نەتەوە جیاوازەكان بەڕێوە دەچێت و گروپی ڕێكخراوی هونەری دەهۆڵ وەك گروپێكی سەرەكی بەشدارە بە ڕابەرایەتی كردنی لەلایەن  هونەرمەند زیرەك ژێدار.
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.