ئەمڕۆ لە شاری دھۆك، بە گوژمەی 371 ھەزار دۆلار، بەردی بناغەی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك دانرا كە بڕیارە بكرێتە نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە.
لە رێوڕەسمەكەدا پارێزگاری دھۆك عەلی تەتەر و بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی دھۆك ئەفراسیاب موسا و بەرپرسانی حكوومی ناوچەكە بەشدار بوون.
نەخۆشخانەكە زیاتر لە 130 قەرەوێڵە و چوار ژووری نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی كە تاقیگە و 10 قەرەوێڵەی چاودێری چڕی تیادایە.
لەمبارەیەوە عەلی تەر، پارێزگاری دھۆك گوتی: دوای تەواوبوونی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی دھۆك، ئیتر زۆربەی زۆری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە دھۆك لە بری ئەوەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر بچن بۆ سلێمانی و ھەولێر، دەتوانن لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی دھۆك چارەسەر وەربگرن.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان، نۆ ھەزار و 61 حاڵەتی شێرپەنجە تۆماركراون، لە پارێزگای سلێمانی سێ ھەزار و 323 و لە ھەولێر، چوار ھەزار و 304 كەس و لە دھۆك، ھەزار و 434 كەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
لە دھۆك نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە دروست دەكرێت
![](/content/upload/1/root/aa-20230621-31485697-31485688-naekhoeshkhnaeyaekh-boe-chraesaerkhrdny-twwshbwwny-shyrpaenjae-lae-dhoekh-drwst-daekhryt_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.