Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:20

چەند ڕێوشوێنێك بۆ پاڵپشتیكردنی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێوشوێنەكانی بۆ پاڵپشتیكردنی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە عەمید حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، رێوشوێنەكان بۆ پاڵپشتیكردنی دینار پێكهاتووە لە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە خاوەن دوكان و ناوەندە بازرگانییەكان و یەكەكانی نیشتەجێبوون و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی لەجیاتی دۆلار مامەڵە بە دیناری عێراقیدا بكەن.
هەروەها گوتی: مامەڵەكردن بە دۆلار لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێ بەو نرخەی كە بانكی ناوەندی دیاریكردووە بە بڕی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك.
ئاماژەی بەوەشكرد كە زیاتر لە 10 هەزار بەڵێنی نووسراویان لە بازرگانانی بەغدا و پارێزگاكان وەرگرتوووە، بۆ ئەوەی لەبری دۆلار مامەڵە بەدیناری عێراقیدا بكەن.
باسی لەوەشكرد،  ئەوانەی یاری بەنرخی دۆلار دەكەن سزاكەیان 6 مانگ زیندانی كردنە لەگەڵ پێبژراردن تا 5 ملیۆن دینار، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەكەشدا سزای زیندانیكردنەكە دەبێتە ساڵێك و پێبژراردن دەگاتە 15 ملیۆن دینار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.