Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:18

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا كرد

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ‏كرد.‏
لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ‏هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ‏بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و ‏گفتوگۆ.‏
نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی ‏بۆ خواست و پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، ‏هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد ‏بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی ‏كشتوكاڵدا.‏
لای خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا، وێڕای دەربڕینی خواستی وڵاتەكەی بۆ ‏پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی ‏هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ‏هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.‏
تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و ‏هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی ‏دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە بەڕێز كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ‏ئامادەی بوو.‏
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.