Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:26

لەمانگی ئایاردا ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماركراون

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئامارێكی لەبارەی ڕێژەی جیابوونەوە و هاوسەرگیری بڵاوكردەوە كە لە مانگی ئایاری 2023 تۆماركراوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 6 هەزار و 728 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرتاسەری وڵات تۆماركراوە، جگە لە سێ پارێزگاری هەرێمی كوردستانی عێراق، واتە ڕۆژانە زیاتر لە 224 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراق تۆماردەكرێن و كە دەكاتە 9 حاڵەت لەهەر كاتژمێرێكدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەغدا و بەسرە و نەینەوا ئەو پارێزگایانەی عێراقن كە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی تەڵاقیان تۆماركردووە و واست و سەڵاحەددینیش لە خوارەوەی لیستەكەدا هاتوون.
هەر لەبەیاننامەكە دا هاتووە، كە 28 هەزار و 940 دۆسییەی هاوسەرگیری لە دادگاكانی عێراق تۆمار كراون كە بەم شێوەیەن:
گرێبەستی هاوسەرگیری: 25601،پەسەندكردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاكان: 3330،حاڵەتەكانی پەسەندكردنی جیابوونەوەی دەرەكی: 4932، جیابوونەوە بە بڕیاری دادگا: 1796.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.